هەڵمەتى دەستگیرکردنى بەرپرس و ئەندامانى جەهەپە لەتورکیا دەستیپێکرد
  2022-05-20       621       

بە فەرمانى وەزیرى ناوخۆی تورکیا هەڵمەتى دەستگیرکردنى بەرپرس و ئەندامانى جەهەپە لەتورکیا دەستیپێکردو ئەمرۆش ژمارەیەک ئەندام و بەرپرسی دیکەی ئەو پارتە دەستگیرکران.

ئاوێنه‌: میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، بە فەرمانى وەزیرى ناوخۆ ماوەیەکە هەڵمەتێکى دەستگیرکردنى بەرپرس و ئەندامانى پارتی گەلی کۆماری-جەهەپەیان دەستپێکردوەو  ئەمڕۆ هەینى پۆلیسى تورکیا بەدەیان بەرپرس و فەرمانبەریان دەستگیرکردوە کە لەناویاندا بەرپرس و ئەندامى جەهەپەی تێدایە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، پۆلیس 10 بەرپرسی باڵا و فەرمانبەری شارەوانی ناوچەی ماڵتەپەی ئیستەنبوڵی جەهەپە دەستگیرکراوە.

لەچەند رۆژى رابردووشدا لە پێنج پارێزگای تورکیادا ئۆپەراسیۆنێک لە دژی شارەوانی ناوچەی کایدکۆی ئیستەنبووڵی جەهەپە بەڕێوەچوو ژمارەیەک بەرپرسى دیکەى جەهەپە دەستگیرکران.

بڕیارە لەماوەیەکى نزیکدا جەهەپە بە بەشدارى کەمال کڵچدار ئۆغلو سەرۆکى پارتەکە خۆپیشاندانێکى فراوان لەدژی هەڵمەتی دەستگیرکردنى بەرپرس و ئەندامانى ئەو پارتە بەڕێوە بچێت.

هەڵمەتى دەستگیرکردنى بەرپرس و ئەندامانى جەهەپە لەکاتێکدایە ماوەی ١٠ ساڵە دەستگیرکردنى ئەندامان و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى گەلان دەستیپێکردوەو بەشێکى زۆری پەرلەمانتارو سەرکردەى ئەو پارتە کوردییە لەناو زیندانە، بەڵام جەهەپە هەڵوێستێکى لەسەر هەڵمەتە نەبووە کە بەرامبەر کورد کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×