بایدن: چین یاری بە ئاگر دەکات
  2022-05-23       940       

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لە هۆشدارییەکی توندا ڕایگەیاند، چین یاری بە ئاگر دەکات، دەشڵێت، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بۆسەر تایوان وەڵامی سەربازییان دەبێت.   

ئاوێنە: جۆ بایدن ەبارەی ئەگەری هێرشی چین بۆسەر وڵاتی تایوان ڕایگەیاند، "چین یاری بە ئاگر دەکات، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا ئەمەریکا هاوکاری تایوان دەکات و بەرگریی لێدەکات."   

جەختیشیکردەوە، "لە ئەگەری هێرشێکی چیندا بۆسەر تایوان، ئەمەریکا وەڵامی سەربازیی دەداتەوە."   

ئەو قسانەی بایدن لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا بوو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە ژاپۆن لە میانەی سەردانێکیدا بە ئامانجی بەهێزکردنی سەرکردایەتیی ئەمریکایە لە ئاسیا، ئەوەش لەڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی چین و مەترسییەکانی کۆریای باکور.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×