سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌کى باڵایان له ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌که‌ى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى شارى تارانى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه کوژرا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، سوپاى پاسدارانى ئێران راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاشکرایکردووه، چه‌ند چه‌کدارێک که ماتۆرسکیلیان پێبووه به ده‌ستڕێژى گوللـه "سه‌یاد خودایى" فه‌رمانده‌ى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێرانیان کوشتووه.
هاوکات، میدیا فه‌رمییه‌کانى ئێران بڵاویانکرده‌وه، "سه‌یاد خودایى" پێنج گوللـه‌ى پێوه‌بووه و له نزیک ماڵه‌که‌ى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى شارى تاران کوژراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى سوپاى پاسداران، ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که سه‌یاد خودایى فه‌رمانده‌ى باڵاى سوپاى پاسدارانى بووه و به‌رگریکارى مه‌زارگه پیرۆزه‌کان بووه که به‌شێکه له هێزه‌کانى فه‌یله‌قى قودس و سه‌رپه‌رشتیارى سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه‌کانى ئێرانى دژى رێکخراوى داعش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته کردووه.