به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێم پێشبینى خۆى بۆ ڕ‌ه‌وشى كه‌شوهه‌وا بڵاوكرده‌وه، به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كان خۆڵبارین له‌هه‌ولێرو دهۆك‌و هه‌ڵه‌بجه كۆتایی دێت‌و له‌سلێمانى‌و كه‌ركوك به‌رده‌وامده‌بێت.
ئاوێنە: به‌پێى پێشبینیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم، له(هه‌ولێر، دهۆك‌و هه‌ڵه‌بجه) له‌كاته‌كانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه خۆڵبارین كه‌مده‌بێته‌وه‌و سبه‌ینێش تۆزێكى سوك له‌هه‌وا بوونى ده‌مێنێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌سلێمانى‌و كه‌ركوك به‌درێژایی ئه‌مڕۆ خۆڵبارین به‌رده‌وامده‌بێت‌و له‌دوانیوه‌ڕۆى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه شه‌پۆله‌كه به‌ره‌و لاوازى‌و كۆتایی ده‌چێت.
ماوه‌ى دوو ڕۆژه شه‌پۆلى چڕى خۆڵبارین عێراق‌و هه‌رێمى گرتۆته‌وه‌و به‌سه‌دان هاووڵاتى به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه له‌ناوچه جیاجیاكانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان دوچارى كێشه‌ى ته‌ندروستى بونه‌ته‌وه‌و گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه.