لە سنووری یۆنان، ئەمەریکا دەستیەبەسەر کەشتییەکی روسیدا گرت کە نەوتی ئێرانی گواستبووەوە.
ئاوێنه: ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" ئەمەریکا لە ئاوەکانی سنووری یۆنان دەستیبەسەر کەشتییەکی روسیدا گرتووە کە هەڵگری نەوتی خاوی ئێران بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کەشتییەکە ناوی لانایە و ئاڵای روسیاشی بەسەرەوە بووە، لە مانگی رابردوودا کەشتی ناوبراو لە دورگەی کاریستۆس راگیراوە و لە ئێستاشدا دادگای ئەسینا بڕیاریداوە دەستیبەسەردا بگیرێت".
هاوکات بەرپرسێکی یۆنانی بە ئاژانسی جۆنزی راگەیاندووە:" دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە روسییە لەسەر داوای ئەمەریکا بووە، چونکە ئەو کەشتییە نەوتی وڵاتێکی گواستووەتەوە کە لە ئێستادا لە ژێر سزادایە، هەروەها بڕیارە ئەو نەوتەی کەشتییە روسیەکە هەڵیگرتووە بگوازرێتەوە بۆسەر کەشتییەکی دیکە و بگوازرێتەوە بۆ ئەمەریکا".