هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دوو کەشتی نەوت هەڵگری یۆنانی لە ئاوەکانی کەنداو دەستبەسەردا گرت.
ئاوێنه: میدیاکانی ئێران لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی دوو دوو کەشتی نەوت هەڵگری یۆنانی وەستاندووە.
لە بەیاننامەیەدا هاتووە، بە هۆی لادانەوە سوپای پاسداران لە کەنداوی فارسدا ئەو دوو نەوت هەڵگری یۆنانی ڕاگرتووە، بەڵام زانیاری زیاتری نەخستووەتە ڕوو.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە ١٥ی مانگی ڕابردوو، یۆنان لە کەناراوەکانی وڵاتەکەیدا دەستی بەسەر کەشتییەکی ڕووسیادا گرت کە ھەڵگری ٧٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ئێران بوو و چەند ڕۆژ پێش ئێستاش نەوتەکەی ڕادەستی ئەمریکا کرد