کەمال کڵچدارئۆغڵو داوای دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لە تورکیا دەکات
  2022-05-27       844       

سەرۆکی پارتى گەلی کۆمارى- جەهەپە، داوای دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا دەکات لە خاکى وڵاتەکەی و دەشڵێت" مانەوەى تورکیا لەناتۆ گرنگە".

ئاوێنه‌: كه‌مال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکى پارتى جەهەپە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە"ئێمە هێندەی دژی نیو لیبرالیزم و دژی سەربازانی بیانین لەسەر خاکی خۆمان، ئامادەین هەرچی پێویست بێت بیکەین، ئەی ئێوە ئامادەن؟ خاوەنەکانی دەسەڵات؟ جەهەپە ئامادەیە، چاوەڕێین".

ئاماژەى بەوەشکردوە، باخچەلی پێشنیازی دەرچوونی تورکیا لە ناتۆی کردوە، نەخێر ناتۆ بۆ تورکیا پێویستە، بەڵام ئایا وەک حکومەت چەندە دڵسۆزن.

کڵچدارئۆغڵو ئەوەشى خستەڕوو، ئەمریکا هێزێکى زۆری لە یۆنان جێگیرکردوەو بنکەی سەربازی هەیە ئامانجەکانی ئەمریکاش لەو کارە ڕوونن.

هەروەها سەرۆکى جەهەپە دەشڵێت" دەوڵەت باخچەلی با پێشنیازی داخستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەمان بهێنن بۆ پەرلەمان، ئێمە بە گیانی نیشتیمانییەوە پاڵپشتیی دەکەین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×