وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرا كرد‌و ڕایگه‌یاند، تاران هه‌ر جۆره كرده‌یه‌كی سه‌ربازی‌و به‌كارهێنانی هێز له‌ناو خاكی وڵاتانی دیكه بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی، ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیداو له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، وتی، كرده‌ی سه‌ربازی له‌ناو خاكی وڵاتان ده‌بێته هۆی پێشێلكردنی یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری نیشتمانیی ئه‌و وڵاتانه‌و گرژی و ئاڵۆزی زیاتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
وتیشی، "كۆماری ئیسلامی ئێران له‌بیركردنه‌وه ئه‌منییه‌كانی توركیا تێده‌گات، به‌ڵام تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌یه، خۆی له‌گفتوگۆو پابه‌ندبون به‌رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا ده‌بینێته‌وه، وێڕای ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه له‌دانوستانه‌كانی "ئاستانا" كراون، له‌وانه‌ش: رێزگرتن له‌یه‌كپارچه‌یی‌و سه‌لامه‌تی خاكی سوریا‌و سه‌روه‌ری نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌و پشتبه‌ستن به‌بنه‌مای په‌نانه‌بردن بۆ هێز".
خه‌تیب زاده ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌زمونی چه‌ند ساڵی رابردو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی هه‌ر وڵاتێك، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی بارگرژییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی، كه جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر بێت و پشێوی زیاتر له ناوچه‌كه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
دوشەممەی ڕابردو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر باکوری سوریا - رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەڕاسیۆنەکە بەقوڵی ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت بۆ ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان لەناوچەکانی نێوان سنوری تورکیا‌و سوریا.
وتیشی، "ئامانجمان کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هەسەدە-یه‌و گەڕاندنەوەی ملیۆن پەنابەرە بۆ ئەو ناوچانە."
دوای لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "له‌زۆری راپۆرته‌کانی تایبەت بەئەگەری زیادبونی چالاکییە سەربازییەکان لەباکوری سوریا نیگەرانین، بەتایبەتی کاریگەرییەکانی لەسەر هاوڵاتیانی سڤیل لەو ناوچەیە."
وتیشی، "سەرکۆنەی هەر زیادکردنی بارگرژییەک دەکەین‌و پشتیوانی لەراگرتنی هێڵەکانی ئاگربەست دەکەین، پێمانوایە گرنگە هەموو لایەنەکان رێز لەزۆنەکانی ئاگربەست بگرن‌و بیپارێزن بۆ ئەوەی سەقامگیری لەسوریا بەهێزتر بێت‌و لایەنەکان کار بکەن بەئاراستەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەم ململانێیە."