ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی نەچنە توركیا
  2022-05-30       702       

لە ترسی هێرشی ئێران، ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی نەچنە توركیا.

ئاوێنە: ترس و هۆشداریدانەكەی ئیسرائیل پەیوەندی بە كوژرانی فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانەوە هەیە كە هەفتەی ڕابردوو لە تاران تیرۆركرا و تاران ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی كردەوەكە تیرۆركرد.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران هەوڵدەدات ئیسرائیلییەكان لە توركیا ئازاربدات و پەلاماریانبدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، ترس هەیە لەوەی ئیسرائیلییەكان لە توركیا پەلاماربدرێن وەك تۆڵەكردنەوە لە كوژرانی فەرماندەكەی سوپای پاسداران.

ئەو دەزگا ئەمنییەی ئیسرائیل، توركیای بە “زۆر مەترسیدار” بۆ ئیسرائیلییەكان ناوبردووە، بەو پێیەی ڕووگەیەكی سەرەكیی گەشتیارانی ئیسرائیلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×