بەریتانیا کاتی ناردنی یەکەم کاروانی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا ئاشکراکرد
  2022-06-01       914       

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا کاتی ناردنی یەکەم کاروانی کۆچبەران بۆ ڕواندا دیاریکرد و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا یەکەم کاروان ڕەوانە دەکات.

ئاوێنه‌: بەپێی ئەو وادەیەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دایناوە، لە 14ی حوزەیراندا یەکەم کاروانی کۆچبەران بەرەو ئەو وڵاتە ئەفریقییە دووردەخاتەوە.

بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا سەرجەم ئەو کۆچبەرانە دەگرێتەوە کە لە ساڵی 2022دا و بەڕێگەی نایاسایی لە کەنالی ئینگلیزییەوە چوونەتە وڵاتەکە.

پێشبینی دەکرێت تانەی یاسایی لە بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا بدرێت، بەهۆی ئەوەی بڕیارەکە لەلایەن حکومەتەوە دراوە دادگا دەتوانێت تانەی لێبدات.

هەروەها بڕیارەکە ناڕەزاییەکی زۆری لەسەر ئاستی سیاستمەداران و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و سەرۆکی قەشەکانی کانتەربێری لێکەوتەوە و بڕیارەکە بە “پێچەوانەی سروشتی خودا” دەزانن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×