كۆشكی سپی: مووشەكی دوورمەودا بۆ ئۆكراینا رەوانە ناكەین
  2022-06-01       487       


كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند، سیستمی مووشەكیی دوورمەودا كە توانای گەیشتنی بە رووسیا ھەبێت، رەوانەی ئۆكراینا ناكەن.

ئاوێنه‌: كارین ژان پیێر، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رەوانەكردنی مووشەكی دوورمەودا بۆ ئۆكراینا د رایگەیاند: "ھەروەك سەرۆك جۆ بایدن روونیكردەوە، مووشەكی دوورمەودا كە ناوچەی جەنگەكە تێدەپەڕێنێت بۆ ئۆكراینا نانێرین".

ئاشكراشیكرد كارەكان لەبارەی ناردنی سیستمی مووشەكی بۆ ئۆكراینا بەردەوامە و ناتوانێت وردەكاری لەوبارەیەوە بڵاوبكاتەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×