وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: دژی هێرشی توركیاین بۆ سەر باكوری سوریا
  2022-06-01       757       

دوای هەڕەشەكانی ئەردۆغان بۆ هێرشكردنە سەر باكوری سوریاو رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنتۆنی بلینكین، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دایە ئەنقەرەو رایگەیاند، ئێمە دژی ئەو شتەین.

ئاوێنە: ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، رایگەیاند"هەر هێرشێکی نوێی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا، شتێکە ئێمە دژایەتی دەکەین."

وەزیری دەرەوەی توركیا داوشی لە توركیا كرد پابەندبێت بە رێككەوتنی ئاگربەستی ساڵی 2019.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی ئەوەی كرد كە شارۆچکەی تەل رەفعەت و شاری منبج لەژێر دەستی یەپەگە دەردەهێنن.

ئەنتۆنی بلینكین وتی"ئەو نیگەرانییەی کە ئێمە هەمانە ئەوەیە کە هەر هێرشێکی نوێ دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەكەو دەرفەت بۆ لایەنە شەڕانگێزەکان دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی ناسەقامگیریییەكە بۆ مەرامەکانی خۆیان بقۆزنەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×