بەریتانیا یەكەم كاروانی پەنابەران رەوانەی رواندا دەكات: كوردیشیان تێدایە
  2022-06-01       652       

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ژمارەیەک پەنابەری لە وڵاتەكەی ئاگادار کردۆتەوە، کە 14ی ئەم مانگە رەوانەی رواندا دەکرێن، ئەو پەنابەرانەی ئاگاداركراونەتەوە كە رەوانەی ئەو وڵاتە ئەفریقییە دەكرێن، كوردیشییان تێدایە.

ئاوێنە: پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، دوێنێ سێشەممە، رایگەیاند، 14ی حوزەیران یەکەمین کاروانی کۆچبەران رەوانەی رواندا دەکات.

 رێکخراوی پاراستنی خەڵکی سڤیل، کە رێکخراوێکی سوریی تایبەت بە داکۆکیکردنە لە مافی پەنابەران، بە میدیای بەریتانیی راگەیاندوە، پەنابەری کورد، سوری، میسری و ئەفغانی لە نێو ئەو فڕۆکەیەدا دەبن، کە 14ی ئەم مانگە رەوانەی رواندا دەکرێن، بۆ ئەوەی لەوێ چاوەڕێی وەڵامی پەناخوازییان بکەن.

 بەڵام وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا باسی لەوەكردوە کە رەنگە هێشتا هەوڵبدرێت پڕۆسەکە دوابخرێت.

پرێتی پاتێل، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە وتوشیەتی"هاوبەشیی پێشەنگمان لەگەڵ رواندا بەشێکی سەرەکیی ستراتیژیی ئێمەیە بۆ چاککردنەوەی سیستمی پەککەوتوی پەناخوازی و تێكشکاندنی شێوازی بازرگانیی ئەوانەی قاچاخی بە مرۆڤەوە دەکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×