توركیا ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات
  2022-06-03       701       


سوپای توركیا دوو گوند لەناوچەی بەرواری باڵا بۆردومان دەكات و چەند گولـلە تۆپێكیش لەنزیك شوێنی نیشتەجێبوون كەوتنە خوارەوە.

ئەمشەو هێزە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا، گوندی چەلكێ-یان لەناحیەی كانی ماسێ سەر بەقەزای ئامێدی بۆردومان كرد، بەوتەی هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندەكە، كە قسەی بۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی كردووە، هێرشەكە لەرێگەی فڕۆكەی هەلیكۆپتەرەوە ئەنجامدراوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تۆپخانەكانی سوپای توركیا، بەچڕی دەوروبەری گوندی راڤینا-یان لەناوچەی بەراوری باڵا لە قەزای ئامێدی بۆردومانكرد.
   
بەگوێرەی زانیارییەكان، چەند گولـلە تۆپێك لەنزیك شوێنی نیشتەجێبوون هاووڵاتیان كەوتووەتە خوارەوە، بێ ئەوەی زیانی گیانی بەدواوە بێت.

ماوەی چەند رۆژێكە هێزەكانی توركیا بەبیانووی لێدان لە بنكەو بارەگاكانی پەكەكە، هێرشی بەردەوام دەكاتە سەر سنووری ناحیەی كانی ماسێ لە قەزای ئامێدی. 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×