ئەردۆغان: لەڕێی ئۆپەراسیۆنی‌ نوێوە کەموکوڕییە ئەمنییەکان لەسنورەکانی باشوری وڵاتەکەمان پڕ دەکەینەوە
  2022-06-04       485       


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیاو سەرۆکی گشتیی پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان -ئاک پارتی- ده‌ڵێت، لەڕێی ئۆپەراسیۆنە کەموکوڕییە ئەمنییەکان لەسنورەکانی باشوری وڵاتەکەی‌ پڕ دەکەنەوە.

ئاوێنه‌: ئەردۆغان لەسییەمین کۆبوونەوەی راوێژکاری و ھەڵسەنگاندنی پارتەکەیدا وتارێکی پێشکەشکردو رایگەیاند، "بەوردی کار لەسەر ئەوە دەکەین کە لەڕێی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکانەوە، کەموکوڕییە ئەمنییەکان لە سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەمان، پڕ بکەینەوە."

وتیشی‌، "لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات، لقی زەیتون، کانیی ئاشتی، قەڵغانی بەھار و چنگ-قفڵ، ئەو رێڕەوی تیرۆریستانمان تێشکاندووە کە ھەوڵدەدرا لەسەر سنووری باشووری وڵاتەکەمان دروست بکرێت".

ئه‌وه‌شی‌ وت، "لەگەڵ ھەڵکردنی ئاڵای خەبات، ئەوانەی کە بەربەستەکان دەخەنە بەردەممان، ناتوانن یەک بست لە خاکی وڵاتەکەمان پیس بکەن".

سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند، "دەزانین کە ئەو ئاستەنگانەی دێنە رێمان، پڕۆژەیەکی بانگەشەن، ئێمە خەباتی راستەقینە دژ بە خاوەنی راستەقینەی ئەو پڕۆژانە، دەکەین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×