محەمەد بن سەلمان سەردانی تورکیا دەکات
  2022-06-17       450       

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، “محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات”.

ئاوێنه‌: لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، “ڕۆژی 22ی ئەم مانگە کە دەکاتە چوارشەممەی داهاتوو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا چاوی بە محەمەد بن سەلمان دەکەوێت”.

لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی ئوردن بە ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبیەیان ڕاگەیاند، “ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانی عەمان دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵـڵای دووەم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی هەرێمیی دەکەن”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×