"تا سەرەتاكانی مانگی داهاتوش شەپۆلی بەهێزی گەرما رو لە هەرێم ناكات"
  2022-06-23       460       

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەكات، تا نزیکی ٨ رۆژی سەرەتای مانگی داھاتوش شەپۆلی بەھێزی گەرما لە ھەرێمی کوردستان لە ئارادا نابێت.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە راگەیەندراوێکدا وتی"ئێستا کە بەشێوەیەکی فەلەکی لە سێیەم رۆژی وەرزی ھاوینداین و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمبونەتەوەو لەئەنجامی بەردەوامی و چالاکتربونی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکانەی ئەمساڵ ناوچەکانمان دەگرێتەوە لەچاو ساڵی ڕابردودا مەودای شەپۆلەکانی گەرما کورتتر بونەتەوە، سەرەرای ئەوەی شەپۆلەکانی گەرماش کاریگەریان زیاتربوە لەسەر بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرو تێکڕای ئاسایی بەڵام ماوەیەکی کەمتر کاریگەری لەسەر کەشی ناوچەکە بوە."

ئاراس جەبار ئەوەشی خستۆتەڕو"بەپێی دوایین گۆڕانکاری و زانیارییەکان تا ئێستا کە ھەیە پێشبینی ناکرێت تا نزیک ٨ رۆژی سەرەتای مانگی ئایندەش شەپۆلی بەھێزی گەرما ناوچەکە بگرێتەوە و زیاتر پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی بۆ کەمێک سەرو تێکڕای ئاسایی لەرۆژانی داھاتو بەدواوە بەرزدەبنەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×