دوای سەردانەكەی محەمەد بن سەلمان، توركیا سعودییەكان لە كوشتنی خاشقچی بێبەری دەكات
  2022-06-25       691       

دوای سەردانەكەی محەمەد بن سەلمان بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان-دا، دادگای توركیا سعودییەكان لە كوشتنی خاشقچی بێبەری دەكات.

ئاوێنه‌: 26 كەسی سعودی كە توركیا بە تۆمەتی بەشداریكردن لە كوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی-دا ماوەی سێ ساڵە زیندانیكردوون، تۆمەتەكانیان لەسەر لابران.

زانیارییەكان ڕۆژنامەی “Gazete Duvar” ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردوونەتەوە، توركیا قایلبووە دۆسیەی دادگاییكردنی تۆمەتباران بگواسترێتەوە بۆ سعودیە و 26 تۆمەتباریشی بێتاوان دەركرد و دەڵێت، لەبەر گواستنەوەی پرۆسەی دادگاییكردنەكە، “ناتوانین وتەی تۆمەتبارەكان وەربگرین”.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×