پەرلەمانتارێكی پارتی: بەنزینە 800 دینارییەكە هیچ خەسڵەتێكی بەنزینی تێدا نییە
  2022-07-05       531       

هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەنزینی 800 دینار هیچ خەسڵەتێكی بەنزینی تێدا نییەو ئەوانەی بە ناچاری ئەو جۆرە بەنزینە دەكڕن، ئۆتۆمبێلەكانیان لە ناوچەی پیشەسازی دەبیننەوەو دەشڵێت، گوناهێكی گەورەیە فەرمانگەكانی سامانە سروشتییەكان رێگە بە دابەشكردنی ئەو بەنزینە دەدەن.

ئاوێنە: هێڤیدار ئەحمەد، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، بەنزینی 800 دیناری هیچ خەسڵەتێكی بەنزینی تێدا نییەو گوناهێكی گەورەیە بەسەر خەڵكی ئێمەدا دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە خەڵك لەناچاریدا بەنزینی هەرزان دەكڕین و بەوەش ئۆتۆمبێلەكانیان لە ناوچەكانی پیشەسازی دەبیننتەوە. وتوشیەتی، ئەوانەی بەنزینی 800 دیناری دەكەنە ئۆتۆمبێلەكانیان، دەستكورتن و بەوهۆیەوە هەر ئەوانەشن كە دەچنە ناوچەكانی پیشەسازی و پارەی زیاتر لە ئۆتۆمبێلەكانیاندا خەرج دەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە كە گوناهێكی گەورەیە فەرمانگەكانی سامانە سروشتییەكان رێگەدەدات ئەو بەنزینە دابەش بكرێت.

هێڤیدار ئەحمەد وتوشیەتی"منیش وەك خەڵك ئەو بەنزینەم كردە ئۆتۆمبێلەكەی خۆم، ئۆتۆمبێلەكەم تێكچو و ئیشی نەدەكرد، بەنزینەكە پستنی ئۆتۆمبێلەكەی تێكدا بو."

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە بەنزینی هەزارو 150 دیناریش پاك نییە، فەرمانگەی سامانە سروشتییەكان لە پارێزگای دهۆك یان دەزانێت ئەو بەنزینە پیسە یان پشكنینی بۆ ناكەن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×