جووتیار رەشید
زۆرێک لەئێمەومان ناوبانگی چای (سیلان)مان بیستوە، ئەو چایەی لەبازاڕەکانی عراقی هەشتاکان بەناوبانگترین چا بو،ئێستاش لەپاکەتی زوربەی چایەکان وەک ڕێکلام بۆ چایەکەی ناوی لەسەریان دەنوسن (تێکەڵێکە لەباشترین چایەکانی سیریلانکا).
سیریلانکا وڵاتی چایە
سیریلانکا وڵاتێکی دورگەییە دەکەوێتە خواری ئاسیا، ڕووبەرەکەی نزیکەی 65 هەزار کم چواگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی 20 ملیۆن کەس دەبن، وڵاتێکی فرە ئاین و فرە زمان و کەلتورە.
14 ملیۆنیان بودی، 2.5ملیۆنیان هیندۆسی، 2ملیۆنیان مسوڵمان و ئەوەی تریان مەسیحین.
سریلانکا خاوەن کەلتورێکی شارستانی زیاتر لە 3000ساڵەیە، وڵاتێکی جوان و ڕازاوەیە، یەکێکە لەو وڵاتانەی سەرتاپای وڵاتەکە گەشتیاریە،سروشتێکی پڕ سەوزایی، شارستانیەت و شوێنەواری سەرنج ڕاکێش کردویانەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیاریەجیهانیەکان،سەرەڕای پێگە جوگرافیە گرنگەکەی.
دوەم دەوڵەمەندترین وڵاتانی خواروی ئاسیایا بو لەدوای دورگەکانی مالدێڤ، لەسەرەکیترین بەرهەمەکانی (چا،برنج)، گەشتیاری، ڕستنو چنین.
داهاتی نەتەوەیی (GDP) لەنێوان ساڵەکانی (2003-2012)زیاتر بوە لە (292) ملیار دۆلار، بەبەرکەوتەی کەسیی (PPP) زیاتر لە (12800) دۆلار بۆهەر کەسێک.
ئەم وڵاتە دەوڵەمەندە گرنگ و ڕازاوە، خاوەن پێگە جوگرافیە گرنگ و شارستانیە دێرینە بۆ وایلێهات؟
هۆکاری پێشتر زۆرن بۆ دروست بونی نەهامەتیەکانی گەلی سریلانکا،وەک شەڕی ناوخۆ و شەڕی بەوەکالەتی ئەمریکاو چین لەسەر پێگەکەی.
بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە دوا هۆکاری توڕەبونی دەستە جەمعی سیریلانکیەکانە لەبنەماڵە ئۆلیگارشیە دەسەڵاتدارەکەی ئێستای وڵات.
بنەماڵەی (ڕاجاپاسکا) بنەماڵەی دەسەڵاتی ئێستای سیریلانکا، کە لەئێستادا سەرۆکی کۆمار،سەرۆکی وەزیران،وەزیری بەرگری(هەرسێکیان بران)،کوڕی ئەو بنەماڵەیەن،کۆی سێ چارەگی دەسەڵات و داهاتی وڵاتیان لەبن دەستبوە جگە لەخۆیان سەدان پۆستی گرنگی حکومی و پەرلەمانیان داگیرکردوە و تۆڕێکی دەسەڵاتیان بۆ بنەماڵەکەیان دروست کردبو.
ئەم خێزانە لەبنەڕەتدا خێزانێکی دەرەبەگ(موڵکدار) ی خواروی سریلانکان لە ناوچەی (هامبانتوتا).
لەساڵی 1970 یەکەم کوڕیان کردە ئەندامی پارلەمان و دواتر ڕەگیان بەناو دەسەڵاتی سریلانکادا بڵاوکردەوە، لەساڵی 1994 کوڕێکیان بوە وەزیری کار، دواتر لەساڵی (2005 -2025) سەرۆکی وەزیران، دواتر کۆنترۆڵی حکومەتیان کرد.
وەک هەر خێزانێکی دەسەڵاتدار لەم ساڵانەی کۆتاییدا کێشەیان تێکەوت لەسەر دەسەڵات و سامان،کێشەکانیان گەیشتە ناو خەڵک و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
بەکورتی:
-ئێستا سریلانکا زیاتر لە (51) ملیار دۆلار قەرزدارە.
لەم دواییانەدا حکومەت ڕایگەیاند ناتوانێ قەرزەکانی بداتەوە (ئەوەش ڕاگەیاندنی مایەپوچ بونە).
-ساڵی 2017 چینیەکان دەستیانبەسەر مینای هامبانتوتا ی ستراتیجیدا گرت لەبڕی قەرزەکانیان.
-حکومەت توانای دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکانی وەک، کارەبا ئاو، وزە، تەندروستی نەماوە.
-ڕۆژێک پێش ڕاپەڕینی خەڵک لە میزانیەی حکومەتدا کەمتر لە (1)ملیۆن دۆلار مابو،بەڵام کاتێک خەڵک کۆشکەکەی سەرۆک کۆمار(ئۆلیگارشە گەورەکەی بنەماڵەدا گرت)، بایی دەیان ملیۆن دۆلار ئۆتۆمۆبێلی گران بەهاو دوا مۆدێل لەناو کۆشکەکەی ڕیزکرابون.
-خەڵکی توڕەی سیریلانکا ئەوەندە لەو خێزانە ئۆلیگارشە دەسەڵاتدارە توڕەن، هەموو خانوە کەسیەکانیشیان سوتاندون،تەنانەت خانوی بابو باپیرانیان سوتاندن،هەموو گۆڕی بابو باپیرانیان دەرهێنانەوە،مۆنۆمێنتەکانی باب و باپیرانیان ڕوخاند و سوتاند.
ئۆلیگارشەکانی دونیا دەبێ پەند لەئۆلیگارشەکانی سیریلانکا وەرگرن.
هەموو گەلانی دونیا پێویستە پێش ئەوەی ئۆلیگارشەکانتان بە هەمان دەردی سیریلانکیەکانتان ببەن چارەیەک بۆخۆیان بدۆزنەوە.