هه‌ریه‌ك له ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی شه‌وی رابردو گه‌یشتنه تاران و بڕیاره به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سێ قۆڵی روسیا، ئێران و توركیا بكه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی میهر ئابادی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه گه‌یشته تارانی پایته‌خت و له‌لایه‌ن جه‌واد ئۆجی وه‌زیری نه‌وت و ڕه‌زا ناگیپور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پرۆتۆكۆڵه‌كان له نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، محه‌ممه‌د فرازمان باڵوێزی ئێران له ئه‌نقه‌ره، دێریا ئورس باڵوێزی توركیا له تاران پێشوازی لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ریه‌ك له مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه، خڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری، سوله‌یمان سۆیلو وه‌زیری ناوخۆ، نوره‌دین نه‌باتی وه‌زیری خه‌زێنه و دارایی، فاتح دۆنماز وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، محه‌مه‌د موش وه‌زیری بازرگانی، مسته‌فا ورانك وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا، فه‌خره‌دین ئاڵتون به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك كۆمار یاوه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌كه‌ن.
هاوکات، ئاژانسی فرانس پرێس باسی لەوەکردووە، ئەمە دەبێتە دووەم گەشتی سەرۆکی روسیا بۆ دەرەوەی وڵات لەوەتەی تانکەکانی رووسیا لە مانگی شوباتەوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانیان کردووە بۆ سەر ئۆکرانیای دراوسێیان.
ئاژانسەکە دەشڵێت، "بڕیارە پوتین لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتووێژ بکات سەبارەت بەو پرسە گەورانەی رووبەرووی ناوچەکە بوونەتەوە، لەناوەش کێشەکانی سوریا و ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە، لەنێویاندا ململانێی سووریا و پێشنیازەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی خۆراکی جیهانی."
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، لە کاتێکدا رۆژئاوا سزاکان بەسەر رووسیادا کەڵەکە دەکات و هەڵمەتە تێچووی زۆری دەوێت، پوتین هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران بەهێز بکات، کە هاوئامانجی سزا توندەکانی ئەمریکایە و هاوبەشێکی سەربازی و بازرگانییە بۆی.
بابەتێکی دیکەش کە جێگەی ئاماژە پێکردنە، کۆشکی سپی باسی لەوە کردووە، لە چەند هەفتەی رابردوودا، بەرپرسانی رووسیا لانیکەم دوو جار سەردانی فڕۆکەخانەیەکی ناوەڕاستی ئێرانیان کردووە بۆ پێداچوونەوە بەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تاران کە روسیا بە نیازە وەریان بگرێت و لە جەنگی ئۆکارانیادا سوودیان لێوەربگرێت.
لای خۆیه‌وه حوسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و لوتكه‌ی سێ قۆڵییه‌ی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له تارانی پایته‌خت له نێوان ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ڤلادیمیر پوتن هاوتا روسییه‌كه‌ی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیشكده‌خرێته سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كانی سوریا.