ئێران هێرشەكەی توركیا ئیدانەدەكات: ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆمان دەزانین
  2022-07-21       444       

كۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ ئیدانەدەكات و دەڵێت، درێغی ناكات له‌ هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی عێراق.

ئاوێنە:  كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆردومانەكەی دوێنێی توركیا بۆ سەر زاخۆی ئیدانه‌كرد و دەڵێت، كوشتن و برینداركردنی هاوڵاتیی سیڤیل سەركۆنە دەكەین.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوكاتی ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانییان و حكومه‌ت و گه‌لی عێراق، پشتیوانیی ته‌واوی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق دەربڕی و ڕایگه‌یاند، “كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق به‌ ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و له‌م بابه‌ته‌دا درێغی له‌ هیچ هاوكاری و یارمه‌تییه‌ك ناكات”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×