نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، په‌یامێكی ئاراسته‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و ره‌وتی سه‌در كرد‌و به‌پێویستی ده‌زانێت كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق ده‌ست به‌گفتوگۆ بكرێت و رێگه نه‌درێت له‌وه زیاتر عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری هه‌نگاو بنێت.
ئاوێنه: له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی نوری مالكیدا هاتووه، "لێكه‌وته‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ و دووباره بوونه‌وه‌ی كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شێكی پڕ له تۆقاندن و ترساندن له نادیارێكی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری هانیداوم په‌یامێكی راستگۆیانه و دڵسۆزانه ئاراسته‌ی برایانم له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه بگرنه به‌ر و خۆیان له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان به دوور بگرن."
ناوبراو ده‌ڵێت، "برایان، جه‌ماوه‌رمان له ژێر فشاری قه‌یرانه‌كاندایه و لێكه‌وته‌كان مه‌ترسیدارن چونكه ئاسایش و داهاتوو و ده‌رفه‌تی ژیانی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان له بار ده‌بات، بۆیه به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی و شه‌رعی داخوازی لێمان هه‌یه هه‌موو لایه‌كمان رێگه‌ی گفتوگۆ بگرینه به‌ر و رێڕه‌وه‌كه راستبكه‌ینه‌وه له پێناو ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان."
نوری مالكی راشیگه‌یاندووه، "با پشت به خودا ببه‌ستین و بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان رایبگه‌یه‌نین، كه ئێمه ده‌ست به كاری جددی ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له مه‌رتسییه‌كانی داخزانی زیاتر بپارێزین، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چه‌ك ببێته جێگره‌وه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن و دوای كه‌وتنی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری."
ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی رەوتی سەدر لەدژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لەماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو به‌ربه‌سته‌كانی ناوچەی سەوزیان بڕی‌و چونه ناو بینای په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.