باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌سه‌ر خۆپیشاندان‌و پشێوییه‌كانی به‌غدای پایته‌خت هاته ده‌نگ‌و داوا لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌كات ناکۆکییەکانیان بەئاشتیانە چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئاوێنه: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، "له‌نزیكه‌وه چاودێری ناڕەزایەتییەکان دەکەین کە ئەمڕۆ لەبەغدا ڕودەدەن، نیگەرانین لەو دۆخەی کە دروستبوه‌و توندوتیژی لێكه‌وتۆتوه."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانەو ئازادی ڕادەربڕین لەدەستوری عێراقدا زامن کراوە. "ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ بانگه‌وازی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پابه‌ندبون به‌دانبه‌خۆداگرتن و دوركه‌وتنه‌وه له‌توندوتیژی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و ده‌ستوردا."
ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی رەوتی سەدر لەدژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لەماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو به‌ربه‌سته‌كانی ناوچەی سەوزیان بڕی‌و چونه ناو بینای په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.