چوارچێوەی هه‌ماهەنگی داوا لەرەوتی سەدر دەکات بەگفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن
  2022-07-31       471       


چوارچێوەی هه‌ماهەنگی داوا لەسەرجەم لایەنەکان بەتایبەت  رەوتی سەدر دەکات بەگفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دۆخی ئێستای عێراق کودەتا خوێناوییەکانیان بیر دەخاتەوەو بۆ رێگریکردن لەو هەوڵەو پێشێلکردنی دەستورو شەرعیەت‌و یاساکان، خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

ئاوێنه‌: چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی‌ لەوەشکردوە، خۆپیشاندانەکەی سبەیان لەدەوروبەری ناوچەی سەوز بەئامانجی  "رێگریە لەپلانی گوماناوی کودەتاو بازادان بەسەر دەستور، شەرعیەت و یاساکان، بەتایبەت کە ئەو دۆخەی ئێستا کودەتا خوێناوییەکانمان بیر دەکاتەوە، ئێمە جەخت دەکەینەوە کە  دەستبردن بۆ دەستور بەزاندنی هێڵی سورەو تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و یاسایە".

راشیگه‌یاندووه‌، "دۆخەکە خەریکە سەردەکێشێت بۆ کودەتا بەسەر شەرعەت، دەستور و هەڵبژاردن بەڵام ئێمە بەهەمو توانایەکمانەوە پارێزگاری لەدەستورو شەرعیەت‌و پرۆسەی سیاسی دەکەین، هەرکەسێکیش دەیەوێت گۆڕانکاری لەدەستور بکات دەبێت بەرێگەی دەستوری بێت". 

هاوكات لیژنەی رێکخستنی "پاڵپشتی‌و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت" کەسەر بەچوارچێوەی هه‌ماهەنگییە لەراگەیه‌ندراوێکدا داوای لەجەماوەرەکەی کرد سبەی خۆپێشاندانێکی ئاشتییانە بکەن بەئامانجی رێگری لە"سووکایەتیکردن" بەدامەزراوەکانی دەوڵەت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×