بانكی ناوەندی هەرێم رەتیدەكاتەوە كۆمپانیای نالیا قەرزەكانی گەڕاندبێتەوە بۆ حكومەت
  2022-08-04       431       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی رەتیدەكاتەوە كۆمپانیای نالیا، قەرزەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی گەڕاندبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئەمڕۆ(پێنجشەممە) لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە"لەچەند پەیج و ئەکاونتێکی سۆشیال میدیا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە قەزرەکانى کۆمپانیاى نالیا، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە یەکلاکراوەتەوەو سەرۆکى کۆمپانیاکە بڕیاریداوە بۆ تەواوکارى موچەى مانگى 7 بڕى 80 ملیار دینار بداتە موچەخۆرانى سنورى سلێمانى. لە راستیدا کۆمپانیاى ناوبراو بڕى قەرزەکەى 84 ملیار دینارەو تا ئێستا نەیگەڕاندۆتەوە بۆ خەزنەى دەوڵەت."

ئاماژەی بەوەشداوە "بۆیە سەرلەبەرى ئەو هەواڵ و چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوە، چونکە تا ئێستا کۆمپانیای ناوبراو هیچ قەرزێکى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان پاکتاو نەکردۆتەوە."

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی داوای لەسەرجەم ئەو كەسانە كردوە کە قەرز و ئاسانکارى حکومەتیان لاماوە "وەک ئەرکێکى نیشتمانى قەرزەکانیان بگێڕنەوە بۆ خەزێنەى گشتی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×