لیژنەی دارایی پەرلەمان: راپۆرتێك لەبارەی پاشەكەوتی موچەو پلەبەرزكردنەوە ئامادەكراوە
  2022-08-05       411       

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەكراوە تایبەت بە چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە موچەخۆران و هاوڵاتییان، دەشڵێت، پاشەكەوتی موچە و پلەبەرزکردنەوە بڕگەیەكی سەرەكی ڕاپۆرتەكەیانە.

ئاوێنە: زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئەمڕۆ هەینی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "لە لیژنەكەمان ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەكراوە كە چەند بڕگەیەكی گرنگ لە خۆدەگرێت، لەوانە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی شەش ساڵە بەنایاسایی ڕاگیراوە و لەگەڵ نەبونی یاسای بودجە كە هەرێمی كوردستان هەشت ساڵ زیاترە یاسای بودجەی نییە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، حكومەت قەرزی لای موچەخۆرانەو ماوەی چەند ساڵێكیش پاشەكەوت لەسەر موچە كراوە بۆیە دەتوانرێت قەرزەكانی حكومەت لە موچە پاشەكەوتكراوەكان بدرێنەوەو جۆرێك لە "مقاصە" لە نێوان قەرزەكاندا بكرێن.

سەرۆكی لیژنەی دارایی باسی لەوەشكردوە، ڕاپۆرتەكەیان ئامادەكردوەو سەرقاڵی ڕێكخستنەوەین و دواتر دەخرێتە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەمەبەستی بانگێشتكردنی وەزیری دارایی و هەر كاتێك ئامادەی كۆبونەوەی پەرلەمان بو ئەوا ڕاپۆرتەكە تاوتوێ دەكرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت. 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×