وه‌ك پێشتر كات‌و شوێنه‌كه‌یان بڵاوكردبوه‌وه‌و بانگه‌شه‌یان بۆ كردبو، كاتژمێر 5ی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌سه‌ر داواكاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشادان ده‌ستیپێكردو كه‌ناڵی ئێن ئار تی-یش ده‌ڵێت، چەندین پەرلەمانتارو به‌رپرسی باڵای نەوەی نوێ دەستگیر کراون.
ئاوێنه: كه‌ناڵی ئێن ئار تی بڵاویكرده‌وه كه زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی‌و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان داوە.
نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆک‌و سەرکردایەتی‌و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخاتە ئوستۆی دەسەڵات‌و تەواوی کۆنسوڵیەت‌و باڵوێزی وڵاتان‌و نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە.