پلاتفۆرمی YOOZ لەئاسیاسێڵەوە خەڵاتێکی تر بۆ عێراق دەباتەوە؛ ئەمەش هەژموونی پلاتفۆرمەکە بەهێزتر دەکات!
  2022-08-11       389       


ئاسیاسێل لە میانەی خەڵاتەکانی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس "Global Economics Awards" سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت و خەڵاتی "باشترین کەمپینی بەبازاڕکردن لە بواری پەیوەندییەکان بۆ ساڵی 2022" بەدەستدەهێنێت بە هۆی کەمپینە نایابەکەیەوە بۆ بەکارخستنی پلاتفۆرمی YOOZ بۆ گەنجان.

بەغدا، عێراق، |    11 ی ئابی 2022- دامەزراوەی خەڵاتەکانی ئابووریی جیهانی "Global Economics Awards"، کە دامەزراوەیەکی خاوەن پێگەی بەریتانییە وبارەگاکەی لە لەندەنە، هەستا بە ڕێزلێنانی پلاتفۆرمی YOOZ لە ئاسیاسێڵەوە و وەکو پلاتفۆرمێکی جیاواز ناساندی: کە پلاتفۆرمێکی تایبەت بە گەنجانە و لە ساڵی 2021 لە لایەن گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکان؛ ئاسیاسێڵەوە ئامادەکراوە. کەمپینە نایابەکانی YOOZ لە بوارەکانی بەبازاڕکردن و پەیوەندییە گشتییەکان بووە مایەی ئەوەی گەورە کۆمپانیای تێلیکۆمی عێراقی، ئاسیاسێڵ خەڵاتی "باشترین کەمپینی بەبازاڕکردن لە بواری تێلیکۆم"دا لە عێراق بەدەستبهێنێت.

ئەم خەڵاتە دیمەنی باوی کەمپینەکانی بەبازاڕکردنی کۆمپانیاکانی گۆڕی لە ڕێی ئەو تازەگەریی و ڕەسەنایەتی و داهێنانەی تیایدا کراوە. ئاسیاسێڵ لە ساڵی 2015 ـەوە پێشەنگی بازاڕەکانی عێراق بووە کە لە ڕێی کەمپینێکی نیشتمانییەوە بۆ پەیوەندییەکان هەژموونی باڵادەستی خۆی دووپاتکردەوە؛ ئەمەش کاردانەوەیەکی ئەرێنی لەلایەن خەڵکانی عێراقەوە بەدوای خۆیدا هێنا. ئەو جۆش و خرۆشە پڕ لە شادمانییەی کە لەم کەمپینەوە سەریهەڵدا، بووە مایەی فڕینی ئاستی فرۆشی YOOZ کە دەستبەجێ دوای بەگەڕخستنی کە ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد. 
 
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ڕابەرایەتیکردنی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردن لە عێراق، ئاسیاسێڵ فۆکەسی سەرەکی خستۆتەسەر وەرچەرخانی دیجیتاڵیی بۆ ئاوێزانکردنی (تێکهەڵکێشکردنی) ئامرازە تەکنۆلۆجییەکان لەگەڵ پراکتیزەکردن و ستراتیژەکانی بزنس، هەروەها خستوویەتیەسەر ئەو ئاستەنگانەی دێنە سەر ڕێی هێنانەناوەوەی ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیانە. و YOOZ یەکێكە لە بەرهەمەکانی ئەم وەرچەرخانەی کە ئاسیاسێڵ ئیش لەسەر هێنانە کایەی دەکات.
 
پلاتفۆرمی YOOZ پلاتفۆرمێکی گەنجانەیە و لەلایەن ئاسیاسێڵەوە دیزاینکراوە؛ بوار بۆ بەشداربووان دەڕەخسێنێت کە پاکێجەکانیان لەگەڵ پێویستییەکانیان بگونجێنن (بە پێی پێویستییەکانیان بەکاربهێنن). ئەم پلاتفۆرمە بە شەفافیەت و ئەو ئازادییەی دەیبەخشێتە بەشداربووان بۆ دڵنیابوون لە بەکارهێنانی باڵانسەکەیان بە باشترین شێوە؛ هەروەها چەندین خزمەتگوزاری کاتبەسەربردن (کەیفخۆشی) تایبەت بە گەنجان فەراهەمدەکات وەك کارتی مود "MOOD Card" و کۆینی YOOZ "YOOZ Coins" وچەندین خزمەتگوزاری تر. کەمپینی داهێنەرانەی بەبازاڕکردنی ئاسیاسێڵ سەرنجی "خەڵاتی ئابوریی جیهانیی"- 'Global Economics Limited'ی بەلای خۆیدا ڕاکێشا کە دامەزراوەیەکی ڕۆژنامەوانی داراییە وگۆڤارێکی بزنسی وەرزییە کە میوانداری بەرنامەی خەڵاتەکانی ساڵانەی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس دەکات کە هەڵدەسێت بە ڕێزلێنانی ئەداکردنی نایاب لە کەرتە جۆراجۆرەکان لەسەر ئاستی جیهان. 

کەمپینی بەبازاڕکردنی‌ پلاتفۆڕمەکە کە تەوەرە سەرەکییەکەی گەنجانە سێ قۆناغی لەخۆگرتبوو: یەکەم، کەمپینێکی تیزەری بەرفراوان. قۆناغی دووەم ئیڤێنتی بەگەڕخستنەکەی بوو کە 5000 کەسایەتی خاوەن نفوز و کەسانی بەناوبانگ و چەندین بەڕێوەبەری ئاسیاسێڵ و هاوبەشە ستراتیژییەکانی ئامادەیبوون. ئیڤێنتەکە گەورەترین ئیڤێنت بوو کە بەغدا بە خۆیەوە بینیبێت؛ ئاهەنگەکە چەندین بڕگەی خۆشی کاتبەسەربردنی لەخۆگرتبوو کە لە ئاستێکدا بوو یەکەم جار بوو عێراق بەخۆیەوە ببینێت، وەکو دیمەنی درەوشاوەی دەفژەنەکان بە ئاسمانەوە ونمایشی لیزەری ڕەنگاوڕەنگ و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای هۆڵۆگرام بۆ ناساندنی تایبەتمەندییەکانی YOOZ لەگەڵ ئینفلۆنسەرە پڕ جۆش و خرۆشەکان کە تایبەتمەندییەکانی YOOZ یان ڕووندەکردەوە؛ هەر لە شەفافیەتەوە تا کۆنترۆڵکردن(ی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان) و ئەو سوودانەی تایبەتن بە گەنجان. قۆناغی سێیەم کەمپینێکی بەبازاڕکردنی بەردەوامی لەخۆگرتبوو لەگەڵ چالاکی برەوپێدانی مەیدانی لەگەڵ سپۆنسەرکردنی چەندین بۆنەی تایبەت بە گەنجان.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ بەڕێز چرا حسێن لەمبارەیەوە وتی: " چەند جێگەی شانازیمە ئەوەندەش سوپاسگوزارم کە ئەو کارە جددیەی کردوومانە ڕێزی لێدەنرێت و خەڵات دەکرێت، ئەمەش نمونەیەکی ڕاستەقینەی ئەو ڕێ‌ستییەیە کە سەرەنجام بەری ڕەنج و ئیشکردنی دڵسۆزانەی خۆمان دەچنینەوە. هەروەها دەمەوێت سوپاسی بەشداربووە دڵسۆزەکانمان بکەم کە کارلێکیان لەگەڵ YOOZ کرد و بەردەوامیشن لە کارلێكکردن لەگەڵ YOOZ. ئێمە تەنها ڕاستییەکانمان بۆ بەشداربووان دابین کرد، پلاتفۆرمەکەمان تارگێتی گەنجان دەکات؛ هەر بۆیە کەمپینی بەبازاڕکردنمان بە جۆرێك دیزاین کراوە کە گەنجانەیە، تازەگەرانەیە، دژەباو  و ئینتەراکتیڤە و چێژبەخشە. ئێمە زانیمان بەشداربووانمان چییان دەوێت و ئەوەمان پێشکەشکردن. لە کاتێکی پێوانەییدا توانیمان کۆنترۆڵی ئەم توێژە لە پشکی بازاڕ بکەین. شتێکی زۆر دڵخۆشکەرە کە دەبینین ئیش و ماندووبوونمان بۆ چەندین مانگ لەسەر ئاستی جیهان تێبینی دەکرێت و ڕێزی لێدەنرێت".

بەجیهانیکردنی کۆمپانیاکان تا دێت زیاتر و زیاتر پشت دەبەستێت بە پرۆسەی بەدیجیتاڵبوونیان. لەو کاتەوەی کە کۆمپانیاکان دەستیانکردووە بە لابردنی سنوورەکان و کەمکردنەوەی تێچوون بە بەکارهێنانی بازرگانی ئەلیکترۆنی 'E-Commerce'، لەگەڵیدا شێوازی بزنسکردنیشییان گۆڕدرا. ئێمـە سوورین لەسەر ئەوەی ئاسیاسێڵ بەشێك بێت لەم وەرچەرخانە و ئەو ڕاستییەش دەزانین کە تەنها دامەزراوەیە کە بتوانێت ڕابەرایەتی ئەم وەرچەرخانە بکات لە عێراقدا. ناساندن وهێنانە ناوەوەی تەکنۆلۆجیای مۆبایل، خزمەتگوزارییەکانی هەڵگرتنی داتا، بەکارهێنان کڵاود کۆمپیوتین، ئەلگۆریتمەکانی فێربوون و تەکنۆلۆجیای تایبەت بە داتای گەورە دەرفەتی نوێی هێناوەتە ئاراوە بۆ کۆمپانیاکان و مەودای پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی فراوانترکردووە. 

جێی خۆیەتی ئاماژە بەو ڕاستییە بکەین که ئەمە یەکەم خەڵات نییە ئاسیاسێل لەمساڵدا بەدەستیدەهێنێت، یان بۆ خەڵاتی خستنەکاری YOOZ، ئاسیاسێڵ یەك لە دوای یەك خەڵات بۆ عێراق دەباتەوە. ئاسیاسێڵ سەرقافڵەی هەموو تازەگەریی دەستکەوتی جوان و پێشکەوتوو بووە، سەرەڕای پێشەنگبوونی لە پێشکەوتنی تەکنۆلۆژی و ڕابەرایەتیکردنی بازاڕی پەیوەندییەکان، ئاسیاسێل پێگەی خۆی قایمتر کرد لە ڕووی بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی خەڵاتەوە لە عێراق. ئێستاش گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عێراق، ئاسیاسێڵ بەڵێن بە بەشداربووانی دەدات کە خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام دەبن لە پێشکەوتن لە پێناو بەردەوامیدان بە ئەرکەکەی کە ئەویش ئەوەیە عێراق بخاتە هێڵی پێشەوە وەکو ناوەندێکی ڕەوتی تەکنۆلۆژیا لە جیهان. لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئاهەنگێك بۆ دابەشکردنی چەند خەڵاتێكی مەزن سازدەکرێت لە دوبەی کە تیایدا خەڵات بە سەر کۆمپانیا براوەکاندا دابەشدەکرێت کە یەکێکیان کۆمپانیای ئاسیاسێڵە.


---------- کۆتایی ---------


دەربارەی ئاسیاسێڵ: 
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریی‌ پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ی‌ كانونی‌ دووەمی 2022 ــەوە ژماره‌ی‌ به‌شدرابووی 16 ملیۆنی تێپەڕاندووە.
ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای‌ خزمەتگوزاریی‌ مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزاری 4G+ بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕی‌ ئاسیاسێڵ زیاتر 99% ـی‌ دانیشتوانی‌ عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی‌ ببێته‌ فراوانترین تۆڕی‌ مۆبایل له‌ بەرامبەر دوو كۆمپانیایەکەی تری مۆبایل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. لە سەرەتای ساڵی 2022 ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری 4G+ و گشگیرترین ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت لەلایەن Ookla®  ـەوە دەستنیشانکرا.
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان "PJSC"، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: public.relations@asiacell.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: www.asiacell.com

دەربارەی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس:
گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس خانەیەکی بڵاوکردنەوەی دارایی و گۆڤارێكی وەرزی تایبەت بە بزنسە، بارەگاکەی لە شانشینی یەکگرتووە، تێڕوانینی قووڵ بۆ  کەرتە جیاوازەکانی ئابوریی لە سەرتاسەری جیهاندا فەراهەمدەکات. بەرنامەیەکی ساڵانەی هەیە کە تەرخانکراوە بۆ خەڵاتە گەورەکانی گلۆباڵ ئیکۆنۆمیکس، کە هەڵدەسێت بە دیاریکردن و ڕێزلێنانی باشترینی ئەداکردنی کەرتە جیاوازەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.
بۆ زانیاری زیاتر: https://www.theglobaleconomics.com/about-us/

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×