کارەبا: کەناڵی سپێدە کارەبای زیادەڕۆی ڕاکێشاوە و بڕیومانە
  2022-08-15       840       


وزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی کارەبایان دەستپێکردووە، بۆ بڕینی زیادەڕۆییەکانی کارەبا و لەناویاندا نوسینگەی کەناڵی سپێدە سەرپێچیی هەبووە و سزادراوە.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، تیمەکانی کارەبا لە دهۆک دەستیان بە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی کارەبا کرد، هەڵمەتەکەش تا بڕینی سەرجەم زیادەڕەوییەکان بەردەوام دەبێت.

لە سەرپێچییەکاندا، کارەبای زیادەڕۆی کەناڵی سپێدەیان بڕیوە و سزادراون.

هەروەها کارەبای زێدەڕۆی چەند ماڵێکیان بڕیوە و سەرپێچیکاران سزادراون، چەند بیرێکی ئاو بۆ چەند باخ و ڕەزێکی دەوروبەری کارەباکانیان بڕاوە و سزادراون.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×