رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2014ـەوە زیاتر لە 29 ھەزار کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە، پێنج ھەزاریان تەنھا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بووە.
ئاوێنە: بەپێی راپۆرتی کۆچی نێودەوڵەتی، ھێشتا رێگەی دەریای ناوەڕاست خوێناویترین رێگەیە بۆ کۆچبەران، کە لە سەرەتای ساڵی 2021ـەوە دوو هەزار و 836 کۆچبەر لەو رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا و ماڵتا گیانیان لەدەستداوە.
پاش دەریای ناوەڕاست، رێگەی ئەتڵەسی لە رۆژئاوای ئەفریقاوە بە مەترسیدارترین رێگە دادەنرێت و لە ساڵی 2021ـەوە لەو رێگەیە زیاتر لە هەزار و 500 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
کۆچی نێودەوڵەتی ئاشکراشیکردووە، تەنها لە دوو ساڵی رابردوودا پێنج هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.