شەوی ڕابردوو لە قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر ژنێک کوژرا و کوڕەکەشی بریندارە.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو (شەممە 29-10-2022) چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵێک و تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا ژنێک کوژراوە و کوڕەکەشی برینداربووە.
هۆگر عەزیر، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، چەکدارەکان پێنج کەس بوون و هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵەکە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کەسانە بۆ دزیکردن چوون و دوای ئەوەی کوڕ و دایکەکە پێیان زانیوە، دزەکان تەقەیان کردووە.