2022-10-30   480     
محەممەد شیاع سودانی
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وهك یەکەم کەس لەنێو کابینەکەی، ئەمڕۆ یەکشەممە سامانەکەی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکرا کردووە.
ئاوێنه: فەرمانگەی خۆپارێزی لهدەستەی دەستپاکیی عێراق لەراگەیهندراوێکدا ڕونیكردۆتهوه، "فۆرمی ئاشکراکردنی سامانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی پێگەیشتووەتەوەو بەوەش سودانی بووە یەکەم کەسی نێو کابینەکەی سامانەکەی ئاشکرا بکات."
دەستەی دەستپاکیی عێراق لەرێگەی فۆرمێکەوە کە بۆ بەرپرسانی عێراق لەپلەی بەڕێوەبەری گشتی بۆ سهرهوه دەینێرێت، داوایان لێدەکات سامانی خۆیان ئاشکرا بکەن، ئەوەش خۆی لەپارەی نێو هەژمارە بانکییەکان، خانووبەرە، ئۆتۆمبێل، زەوی و شتی دیکە دەگرێتەوە.