وەزیری دارایی عێراق: پێشكەشكردنی بودجەی 2023 لە گرنگترین كارەكانمانە
  2022-10-30       611       

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، یەكێك لە گرنگترین كارەكانی حكومەتی نوێ و وەزارەتەكەیان پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسای بودجەو پەسەندكردنیەتی.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی كۆبونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی و فەرمانبەرانی پێشكەوتوی وەزارەتەكە ئەنجام داوە.

تەیف سامی لە كۆبونەوەكەدا جەختی لە بەردەوامیدان بە ئاڕاستەی چاكسازییە پێویستەكان بۆ سیاسەتی دارایی و گەشەپێدانی ئابوریی نیشتمانی كردۆتەوە.

هەروەها وتوشیەتی، یەكێك لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی حكومەتی نوێ و وەزارەتەكەیان پێشكەشكردن و پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتییە بۆ ساڵی 2023.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×