دوای سێ ساڵ له‌ وه‌ستانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا ده‌كرێته‌وه‌
  2022-11-01       190       

پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵ بوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیرابوو، ئه‌مڕۆ خولی 46مینی ئه‌و پێشانگه‌یه‌ به‌ به‌شداری 12 وڵات و زیاتر له‌ 350 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كرایه‌وه‌.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە یه‌كی تشرینی دووه‌م بڵاوکرایەوە، پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ راگیرابوو، ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداریی 12 وڵات و زیاتر له‌ 350 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كرایه‌وه‌.

زه‌ینه‌ب ناسر حوسێن كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمپانیای گشتیی پێشانگه‌كانی عیچراقه‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی، وتوویه‌تی كه‌ پێشانگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ژێر دروشمی “مهد الحچارات تقدم وتحدیات لاستقگاب العالم” كراوه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارییان تێدا كردووه‌ رای گه‌یاندووه‌، ئه‌ڵمانیا، ئێران، ژاپۆن، ئوردن، هیندستان، ئه‌نده‌نووسیا، میسر، پاكستان، فه‌له‌ستین، مه‌جر، ئیتاڵیا و ئیسپانیان.

ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ 363 كۆمپانیا به‌شدارن، ئه‌وانیش 61 كۆمپانیای حكوومی، 110 كۆمپانیای ناوخۆیی، حه‌وت كۆمپانیای تێكه‌ڵاو، 83ی تر له‌ وڵاته‌ به‌شداره‌كان و 102 كۆمپانیای عه‌ره‌بی و بیانیی سه‌ربه‌خۆ.

دواتریش زه‌ینه‌ب ناسر حوسێن وتوویه‌تی، ئه‌و پێشانگه‌یه‌ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئامانجیشی پێشاندانی وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی ئه‌مڕۆی عێراقه‌ كه‌ له‌ڕووی ئابووری و ته‌ناهییه‌وه‌ گه‌شه‌ی زۆری كردووه‌، هاوكات تواناكانی عێراق له‌ سه‌ركه‌وتنی چالاكییه‌ ئابوورییه‌ گه‌وره‌كان كه‌ ده‌رفه‌ت به‌ وه‌به‌رهێنانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی ده‌دات بۆ پڕۆژه‌ ئابوورییه‌ گه‌وره‌كان.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×