وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی مانگی رابردو زیاتر له نۆ ملیار و 831 ملیۆن دۆلار بوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ گه‌یشتوه‌ته 104 ملیۆن و 831 هه‌زار و 120 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی نۆ ملیار و 258 ملیۆن دۆلار بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، بڕی 102 ملیۆن و 70 هه‌زار و 427 به‌رمیل بوه، هاوكات ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده كراوه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه دو ملیۆن و 417 هه‌زار و 382 به‌رمیل بوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 88.31 دۆلار بوه، به‌تێكڕاش رۆژانه سێ ملیۆن و 293 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه.