ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەكات
  2022-11-02       405       


ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 10 ی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەكات و وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەم وەزارەت ئەو مووچەیە وەردەگرێت.

ئاوێنه‌: بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە، 2\11\2022، مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

هەربەپێی لیستەكە، سبەینێ‌ پێنج شەممە، 3\11\2022 مووچەی یەكەكانی 70 و 80 ی هێزی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هەموو 25 ی مانگێك مووچە دابەش بكات، بەڵام ئەوە چەندین مانگە ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ ناكرێت و دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×