فواد حسێن پۆستێكی نوێی وەرگرت
  2022-11-08       937       

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق چوار ئەنجومەنى پێکهێنا، لەناویاندا ئەنجومەنى وەزارى بۆ کاروبارى ئابورى کە لەلایەن فوئاد حسێنەوە سەرۆکایەتى دەکرێت. 

ئاوێنە: بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق، لەکۆبونەوەى ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارى پێکهێنانى چوار ئەنجومەنی داوە کە پێکهاتون لە: ئەنجومەنى وەزاریی ئابورى، ئەنجومەنى وەزاریی وزە، ئەنجومەنى وەزاریى بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەنجومەنى وەزاریى بۆ گەشەپێدانى مرۆیی.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەنجومەنی وەزاریی ئابوری لەلایەن فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و پێكهاتەكەی بەمجۆرەیە:

1- سەرۆک: وەزیرى دەرەوە 

2-وەزیرى پلاندانان: ئەندام 

3- وەزیرى دارایی: ئەندام 

4- وەزیرى بازرگانى: ئەندام 

5- وەزیرى کشتوکاڵ: ئەندام 

6- وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى: ئەندام 

7- وەزیرى پیشەسازى: ئەندام 

8- ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى وەزیران: ئەندام 

9- پارێزگارى بانکى ناوەندى: ئەندام 

10- سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان: ئەندام 

11- راوێژکارى ئابورى ئەنجومەنى وەزیران: ئەندام 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×