بڕیاره ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى به‌ڕێوه‌بچێت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه ناكات.
ئاوێنە: سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه ناكات.
ئه‌مه سێیه‌م كۆبونه‌وه‌یه كه قوباد تاڵه‌بانى به‌شدارى ناكات و پێشتریش بافڵ تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاندبوو، تا پارتى به‌كردار نیگه‌رانیه‌كانیان نه‌ڕه‌وێنێته‌وه قوباد تاڵه‌بانى به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ناكات و وتى، مافیایه‌ك به‌پشتوانى لایه‌نێك له‌هه‌ولێر چوه‌ته سه‌رماڵى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت.