وریا غەفوری، یاریزانە كوردە ناودارەكەی تۆپی پێی ئێران دەستگیركرا
  2022-11-24       1015       

میدیاكانی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاویان كردەوە كە وریا غەفوری، كاپتنی پێشوی یانەی ئیستقلالی تاران و پاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، كە خەڵكی سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی تەسنیم، نزیك لە سوپای پاسداران، وریا غەفوری كە لە ئێستادا بۆ یانەی "فولادی خوزستان" یاری دەكات، بە تۆمەتی "سوكایەتی و تێكدانی ریزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران" و "پڕوپاگەندە دژ بە رژێمی كۆماری ئیسلامی" دەستگیركراوە.

میدیاكانی ئێران، وردەكاری ئەو تۆمەتی سوكایەتییەیان نەخستۆتەڕو كە دراوەتە پاڵ وریا غەفوری، بەڵام پێدەچێت، ستۆرییەكی ئەو كە بەم دواییانە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی داینابو، هۆكاری دەستگیركردنی بێت كە لەبارەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانەوە نوسیبوی: "بێ شەرەف، بێ شەرەف."

وریا غەفوری، كە لە دایكبوی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردسنانە، لەم هەفتانەی دواییدا بەتایبەت پاش روبەڕوبونەوەی خوێناوی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بەرامبەر بە ناڕەزاییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەتوندی هەڵوێستی دژبە كۆماری ئیسلامی وەرگرتوەو خوازیاری كۆتاییهێنان بوە بە كۆمەڵكوژی كوردان لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران.

وریا غەفوری، لەم ساڵانەی دواییدا لەبارەی ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی ئێران دژبە رژێمی كۆماری ئیسلامی، بەردەوام هەڵوێستی هەبوەو پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەكانی خەڵك كردوە.

دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی تاوەكو ئێستا جگە لە وریا غەفوری، چەند یاریزانێكی دیكەی تۆپی پێی وڵاتەكەیان بە تۆمەتی "دژایەتی و تێكدانی ئاسایشی وڵات" دەستگیركردون لەوانە، پەروێز برومەند، حسێن ماهینی، حەمیدڕەزا عەلی عەسكەری و لێپێچینەوەشیان لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەی یاریزانانی تۆپی پێ كردوە، ئەوەش بەهۆی پشتیوانیكردنی ئەو یاریزانانە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×