سودانی به‌ره‌و تاران به‌رێكه‌وت
  2022-11-29       420       

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێكه‌وت.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌غدای پایته‌ختی به‌ره‌و تاران به‌جێهێشت.

پێشتریش له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌، ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندبو، "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ تاران له‌ چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردو وڵاتدا ده‌بێت و لیژنه‌ باڵاكانی سه‌ر هه‌ردولا له‌ ئاستێكی به‌رز كۆده‌بنه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری عێراق بۆ جێگیركردنی هێزی پاسه‌وانی سنور له‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، ناسڕ كه‌نعانی ڕونیكرده‌وه‌، "له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئێران باس له‌ پرسه‌ سیاسی و ئابوری و بازرگانییه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری باڵای لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌ردو وڵات له‌ تاران و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پرسی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوریش پێشتر باسكراوه‌ و ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌، حكومه‌تی ناوه‌ندیش به‌رپرسیاره‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی سنوره‌ هاوبه‌شه‌كان، ده‌بێت به‌رپرسیارێتییه‌ یاساییه‌كانی خۆی جێبه‌جێبكات".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×