فەرماندەیی پاسەوانی سنوور: تائێستا بە فەرمی پێکهێنانی لیوایەک لە ئارادا نییە
  2022-11-30       488       

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق، لەبارەی دەنگۆی دامەزراندن روونکردنەوە دەدات و رایدەگدیەنێت، تائێستا بە فەرمی ئەو بابەتە لە ئارادا نییە.

ئاوێنە:  روونکردنەوەیەکی بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور-دا هاتووە: "سەبارەت بە دەنگۆی پێکهێنانی لیوایەک و دامەزرادن، ئەو دەنگۆیەی رەتدەکەینەوە و لە ئێستادا بە فەرمی هیچ بابەتێکی دامەزراندن لە فەرماندەییەکەمان نییە".

ئاماژە بەوەشکراوە، کاتێک بە فەرمی دامەزراندن هەبێت لە پەیجی فەرمی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایدەگەیەنن.

ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت، کە بڵاوکرابووەوە پاسەوانی سنووری عێراق بە مەبەستی توندوتۆڵکردنی سنوورەکان ژمارەیەک کەس لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×