عێراق.. مەرجی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتکردن لابرا
  2022-11-30       330       


وەزارەتی تەندروستی عێراق  مەرجی کارتی  پشکنینی کۆرۆنای لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان لابرد.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی فەرمانگە تەندروستییەکانی عێراقی کردووە ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو کەسانەی دێنە نێو عێراق یان دەچنە دەرەوە لە (1/12/2022) بەدواوە داوای کارتی ڤاکسینی کۆرۆنایان لێناکرێت"

دەشڵێت: "بەستنی ماسک لە سەرجەم شوێنە گشتییە کراوە و داخراوەکان ئازادانەیە و ناچاری نییە، تەنیا لە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکان نەبێت".

ئەوەشی ڕونکردەوە، " ئەو بڕیارەیان دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی کۆرۆنا لە عێراق و تەواوی جیهان دەرکردووە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×