دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق لەبارەی فرەژنی له‌ هه‌رێمی كوردستان بڕیارێك ده‌دات
  2022-12-01       629       

دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق له‌ نوسراوێكدا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى مادەى 18ی یاسای هەموارى جێبەجێکردنى یاساى بارى کەسێتى، كه‌ تیایدا هاتوه‌، "ئەگەر مێرد ژنێکى دیکەى هێنا، ژنى یەکەمى مافى جیابونەوەى دەبێت".

ئاوێنە: دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق له‌ نوسراوێكدا كه‌ 30ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچوه‌، رایگه‌یاندوه‌، "یاسای باری کەسی بە گوێرەی ماددەی 18 لە یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 لە هەرێمی کوردستان کە پرسی فرەژنی دەگرێتەوە، لەگەڵ دەستوری عێراق ناگونجێت، بۆیه‌  بە زۆرینەی دەنگ له‌ رۆژی ده‌رچونی ئه‌م نوسراوه‌وه‌، ماددەی 18 لە یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008ی هەرێمی کوردستان بە نادەستوری لەقەڵەم دەدرێت".

له‌ ماددەی 18 لە یاسای 15ی ساڵی 2008ی هەرێمی کوردستاندا هاتوه‌، "کارکردن بە بڕگەی پێنجی ماددەی 40ی یاسای باری کەسی رادەگیرێت" و هەمواردەکرێته‌وه‌ و ده‌كرێت به‌ "هەر پیاوێک جگە لە ژنی یەکەمی ژنێکی دیکە بهێنێت، ژنی یەکەمی مافی داوای لێکجیابونەوەی هەیە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×