عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو ئاشكراكرد
  2022-12-01       355       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو(تشرینی دوەم)، راگەیاند، كە زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوەو داهاتەكەی زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی رابردودا، 99 ملیۆن و 867 هەزارو 946 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە كە داهاتەكەی 8.231 ملیار دۆلار بوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی رابردودا 3 ملیۆن و 329 هەزار بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش بە 82.417 دۆلار فرۆشراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×