سودانی لیژنەیەكی وردبینى بۆ پارەدانى ئەلیکترۆنى پێکهێنا
  2022-12-01       449       

 محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لیژنەیەکى وردبینى پێکدەهێنێت لەبارەى ئەو پارەیەى کۆمپانیاکان بەڕێگەى ئەلیکترۆنى وەری دەگرن.

 ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ وردبینیکردنى ئەو پارەیەى کە کۆمپانیاکان بەڕێگەى ئەلیکترۆنى لە هاوڵاتییانى وەردەگرن، بەمەبەستى گرتنەبەرى رێوشوێنى یاسایی بەرامبەر بەو کۆمپانیایانەى کە سەرپێچییان کردوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەكە، ئەو لیژنەیە وردبینى لەو گرێبەستانەش دەکات کە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە ئیمزاكراون، بۆ ئەوەى بزانرێت تاوەکو چەند هاوتایە لەگەڵ یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان و هێنانەدى بەرژەوەندیى گشتى.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×