مەكتەبی سیاسی پارتی بەرپرسی لقەكانی حزبەكە دیاری دەكات
  2022-12-03       849       

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوەو لە كۆبونەوەكەدا بەرپرسی لقەكانی ئەو حزبە دیاری بكرێن.

ئاوێنە: ماڵپەڕی ڕەسمی پارتی، لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ شەممە 3-12-2022 كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەدەچێت و بەرپرسی لقەكانی پارتی دیاریدەكرێن.

رۆژی پێنجشەممە 24-11-2022 مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوی بەرپرسی بەش و ئۆرگانە سەرەكییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×