تورکمانەکانی عێراق رەتیدەکەنەوە پرسی کەرکوک بکرێتە بابەتی دانوستانی سیاسیی نێوان بەغداو هەولێرو هۆشداریش دهدهن کە رەنگە ئەمە ببێتە هۆی رودانی شەڕی ناوخۆ لەو شارەدا.
ئاوێنه: حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی پارتە سیاسییە تورکمانییەکان و پەرلەمانتارە تورکمانەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئهندامدا.
حەسەن توران وتی، "ئێمە دژی ئەوەین بەبێ ئامادەبوونی تورکمانەکان ماددەی ١٤٠ بخرێتە ناو بابهتی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا. جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە پێشتر شکستیهێناوە. لە راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هۆشداریی دراوە لەوەی ئەگەر ئەم ماددەیە جێبەجێ بکرێت شەڕی ناوخۆ لە نێوان پێکهاتەکانی ناو شارەکەدا روودەدات".
حەسەن توران ئەوەیشی خستەڕوو کە پەرلەمانتارانی تورکمان لە کۆبوونەوەکانی حکوومەت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە کەرکووک پەراوێزخراون و چارەسەرکردنی کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکەش لەرێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە دەبێت.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق وتیشی، "هێزە سیاسییەکان کە حکوومەتیان پێکهێنا، هێشتا خۆیان لە پێدانی وەزارەت بە تورکمانەکان بەدوور دەگرن، ئەگەر پێویست بکات دەتوانین هەنگاوی وەک خۆپیشاندانی ئاشتیانە و مانگرتن بنێین بۆ بەرگریکردن لە بوونی نەتەوەییمان".
هەروەها ئەرشەد ساڵحی، پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی عێراقی ئاماژەی بەوە دا کە تورکمانەکان لە هەردوو حکوومەت و ئیدارەی پارێزگاکانی وەک دیالە، سەڵاحەددین و نەینەوا پەرازێزخراون، لهو ڕوهوه وتی، "ئەگەر بەرپرسانی حکوومەت پەیامەکەمان پشتگوێ بخەن، دەنگمان دەگەیەنینە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی. هەمیشە بژاردەی وەک خۆپیشاندان و مانگرتنیشمان هەیە".