وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنور به‌درێژى سنوره‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا بڵاوه‌پێده‌كه‌ن و ده‌ڵێت، ئه‌مه فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه.
ئاوێنە: لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ناووچه سنوریه‌كانى هه‌رێم بڵاوه‌پێده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كۆتایی هێنان به‌و پێشیلكاریانه‌ى له‌نێوان عێراق و ئێران له‌لایه‌ك و عێراق و توركیا له‌لایه‌كى تر هه‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، بونى ئه‌م هێزانه له‌ناوچه سنوریه‌كان ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى خاكى عێراق وه‌ك مه‌ترسى بۆسه‌ر ئه‌و ووڵاتانه به‌كارنه‌یه‌ت ئه‌وانیش هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌گرن.
ناوبراوباسى له‌وه‌شكردوه، جێگیركردنى هێز له‌ته‌واوى ناوچه سنوریه‌كان فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌و هێزى پێویست و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى پێویست له‌وناوچانه جێگیرده‌كرێن.
له‌ماوه‌ى ڕابردوو دووجار سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداى كرد‌و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى دیدارى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوونى هێزى عێراقى بوو له سنوره‌كانى هه‌رێم.