سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌شاری موسڵ رایگه‌یاند، بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكانی سوپای توركیا به‌چه‌ند موشه‌كێك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
ئاوێنه: سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به‌میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكانی سوپای توركیا له‌سنوری باشیكی پارێزگای نه‌ینه‌وا كران، ئه‌وه‌ش دوه‌م هێرشه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمیری رابردودا كه بكرێته‌سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌و تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌رو زیانه‌كان نه‌زانراون.
بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكان، ده‌كه‌وێته باكوری شاری موسڵ‌و هێزه‌كانی سوپای توركیای تێدا جێگیر كراون.
دوێنێ شه‌ممه‌ش به‌موشه‌ك هێرشكرایه‌سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌و گروپی چه‌كداری "ئه‌حرار ئه‌لعێراق" به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.